ئابووری

پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەودا میدیا

سایلۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ کە ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەستکردووە، سبەینێ لە مستندی ژمارە پسووله‌ی (736) بۆ (839) سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند " ئەم گوژمە پارەیەی کو هاتووە و پشکی ئەو جووتیارانەئە کە بڵاویانکردووەتەوە، واتە لە دوای مستندی ژمارە پسووله‌ی (839) لەم وەجبەیە پارە وەرناگرن سەردانیان نەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "پێویستە ئەو جووتیارەی کە گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێبێت، بە پێچەوانەوە چەکی کەس نادرێت بە کەس، کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێبێت، وە هەروەها ئەو جووتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەروو پەنجا ته‌نه‌ سەردانیان نەکەن، لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتیی بەغدا، تەنیا پارەی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیریی بەشە کشتوکاڵیەکانیان پەنجا ته‌ن و بەرەوە خوارە بێت".

لای خۆیەوە  سایلۆی سەیدسادق رایگەیاند "داوا لەو جووتیارانە دەکەن کە گەنمیان رادەست بە سایلۆکەیان کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان لە پەنجا تەن بەرەوخوارەوە ( رەسیدەکانیان) تاوەکو ژمارەی کارتی (604) سبەینێ سەردانی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan