گێتی

رەنگە كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین ئەنجام نەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەنگە كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین ئەنجام نەدرێت


مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئەمەریكی رەنگە ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرێت كە پێشنیازكرابوو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە هەنگاریا ئەنجام بدرێت.

گۆڤارەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەگەر ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرێت، ئەوا رەنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا شەڕی رووسیا و ئۆكرانیاش چارەسەر نەبێت و بەردەوام بێت".  
 
هەر بەپێی ئەو راپۆرتەی كە گۆڤارەكە بڵاویكردووەتەوە، پێناچێت وا بە ئاسانی چارەسەرێكی گونجاو بۆ شەڕی ئۆكرانیا بدۆزرێتەوە كە هەم ئۆكرانیا پێی رازی ببێت و هەم خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و رووسیا و ئاسایشی ئەوروپاش بكات". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan