ئابووری

رێباز حه‌ملان: مانگى 11 دوو مووچه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حه‌ملان: مانگى 11 دوو مووچه‌ ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى 120 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى نۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی بەرانبەر بەغدا بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ كردووە، بابەتی تەرازووی پێَداچوونەوە هەموو مانگێك دەنێردرێت".

وتیشى "سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق قسەی كردووە بۆ ئەوەی هەموو مووچەكانی ساڵی 2025 رەوانە بكرێت و هەوڵی جدى هەیە لە مانگی 11 دوو مووچە بدرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نوێنەرانی كورد لە بەغدا فشار بكەن تا بەغدا پابەندییەكانی جێبەجێ بكات".

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌ى مانگى نۆ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێم بتوانێت هه‌رچى زووه‌ 120 ملیار ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به‌غداش راستگۆبێت و له‌دواى ناردنى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم له‌ دوو رۆژدا مووچه‌ى مانگى نۆ ره‌وانه‌ بكات تا پێش هه‌ڵبژاردن دابه‌شبكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan