ئابووری
بەشەخۆراکی ئەم کەسانە بڕاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد خۆراك و ئاردی 700 هەزار كەس بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك دەبڕدرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند"ئامادەكارییان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ كردووە و بریكارەكان پسووڵەیان وەرگرتووە و لەم هەفتەیەدا خۆراك دابەش دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشەخۆراكی حەوتەم پێكهاتووە لە (سێ کیلۆ برنج، كیلۆیەك شەکرد، لیترێك زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە و كیلۆیەك لە پاقڵەمەنییەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو 700 هەزار كەسەی كە بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی، بەشەئارد و بەشەخۆراكیان بڕاوە، بۆ بەشەخۆراكی تازەش پێیان نادرێت، چونكە هێشتا پڕۆسەی خۆتۆماركردنی نوێ نەكراوەتەوە".
ب ح

بیروڕا