ئابووری
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەند بە هۆی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ و ئەگەری هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزۆیلا رۆژی هەینی نرخی نەوت ناجێگیر بوو، بەڵام هێشتا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەندێك هەواڵ و دەنگۆ لە بارەی هێرشی سەربازی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا ماوەی هەفتەیەكە نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەڵام دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە و وتی"بەنیاز نین هێرش بكەنە سەر ئەو وڵاتە".
هەرچەندە ترەمپ رەتیكردووەتەوە هێرش بكاتەسەر ڤەنزوێلا، بەڵام بەپێی وتەی شارەزایانی سیاسی هێشتا روون نییە كە ئایا هەڕەشەی ئەمەریكا لە ڤەنزۆیلا تەنیا تاكتیكە یان هەڕەشەیەكی راستەقینەیە، بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت ناجێگیرە و زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بەهۆی هەموو ئەوانەشەوە رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 7 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش 41 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئ پ
بیروڕا


