تەندروستی
سوده تهندروستییهكانى بادهم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بادەم پێکھاتووە لە چەندان ماددهی کانزایی کە دەتوانێت ئەو پێکھاتانە پڕ بکاتەوە کە لە ژەمە خواردنەکاندا نییە، بۆیە دەتوانرێت لە نێوان ژەمەکاندا بخورێت یان لە کاتی برسێتیدا بخورێت.
تەندروستیت باشتر بکە بە خواردنی بادەم:
دوو جۆر بادەم ھەیە:
جۆرى یهكهم/ بادەمی تاڵ:
سوودەکانی: چارەسەری رەبۆ و کۆکە و وەرەمەکانی سنگ و قوڕگ و نەخۆشیەکانی جگەر و پەنکریاس، ئەگەر بکوڵێنرێت بۆ لابردنی پەڵەو ماڵەی پێست و کردنەوەی گیرانی جگەر، بەڵام تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە خۆراکێکی ھاوسەنگ و پڕ خۆراکە و زۆر چالاکە بە تایبەتی بۆ مێشک.
جۆرى دووهم/ بادەمی شیرین:
سوودەکانی: سنگ پاک دەکاتەوە و گیرانی قوڕگ دەکاتەوە و پاکی دەکاتەوە، ھەروەھا کۆکەی درێژخایەن ناھێڵێت، بۆ بەھێز بوون و گورچیلە دەپارێزێت و کۆئەندامەکان بەھێز دەکات و ترشەڵۆکی گەدە چارەسەر دەکات، زۆر پارێزگاری لە مێشک دەکات.
ھەروەھا دەکرێت ژنانی سکپڕ بەکاری بھێنن ھەروەھا ئەو ژنانەی کە شیر دەدەن، ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسانە بیخۆن کە نەخۆشیەکانی مێشکیان ھەیە ئەو کەسانەی کە ئێسک و مێشکیان لاوازە.
بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزشەوانن سوودی زۆرە، بۆ ھەوکردنی قوڕگ و کەم توانایی لە ھەناسەدان، ئامۆژگاری دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کئشەی میز کردن و نەخۆشییەکانی گەدە و بەردی گورچیلە.
ھەروەھا شیری بادەم بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ھەوکردنی گەدە و میزەڕۆ و دڵ تێکەڵ ھاتن و کۆکەی پچڕ پچڕ بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت.
ع
بیروڕا


