ئابووری
ملیۆن دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ چێندراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی باس له‌وه ده‌كات، له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان گه‌نم و جۆى جوتیاران به‌هۆى باران بارینى هه‌فته‌ى رابردوو سه‌وز بووه و به ملیۆنان دۆنم زه‌وى چێندراوه.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى باران بارینى هه‌فته‌ى رابردوو كه به رێژه‌ى جیاواز له شار‌و ناوچه‌كان بارى، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى له‌سه‌ر كشتوكاڵ و زه‌وى جوتیاران هه‌بوو".
وتیشى "شه‌پۆله باران بارینه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووتر بووه هۆى ئه‌وه‌ى گه‌نم و جۆى جوتیاران سه‌وزبێت و له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان سه‌رو یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ چێندراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئێستادا به‌رده‌وام گه‌نم و جۆ بۆ گه‌شه پێویستیان به باران هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌مووكات چاوه‌ڕێى ره‌حم و به‌زه‌یی خوداى گه‌وره ده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا


