کوردستانی

بەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

تادێت تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی و هەولێر روو لە زیادبوون دەكات و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری نوێ لە بارەی هاوڵاتیان و خۆپارێزی بدرێت.

لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو زۆرترین تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی و هەولێر تۆماركراوە دوای ئەوەی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا وەستابوو.

ئەو شەپۆلەی كۆرۆنا كە رووی لە شارەكانی كردووەتەوە، بەپێی زانیارییەكان، لە سەر ئاستی پارێزگا و وەزارەتی ناوخۆ پێدەچێت لە چەند رۆژی رابردوو پێش جەژن بڕیاری تایبەت و نوێ بۆ هاوڵاتیان و رێنمایی و خۆپارێزی دەربچێت و یەكێك لەوانەش بڕیاردانە لەسەر نوێژی جەژن و بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكان.

شەوی رابردووش دکتۆر سەباح هەورامی، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەم کە تەندروستی خۆیان و کەسوکاریان لامەبەستە زۆر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان