کوردستانی

لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا کار ئاسانی بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا کار ئاسانی بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە دەکرێت
مەودامیدیا-

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژندا کە قەدەغەی هاتووچۆیە کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی سەوزە و میوە دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە رۆژانی دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا کە بڕیاری کردنەوەی عەلوەکانمان داوە، کار ئاسانی کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی سەوزە و میوە دەکرێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان