کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنت لە كۆمەڵگەی قوشتەپەی سنووری پارێزگای ھەولێر كەسێكیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردووە ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کەسە دیواری دوكانەكانی كونكردووە و پارە و مۆبایل و كەلوپەلی دزیووە.

ئەمڕۆ پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "دوابەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن لە كۆمەڵگەی قوشتەپە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، كە بە كەمتر لە (6 كاتژمێر) توانرا كەسێك بە ناوی (ح.ع.ع) كە عەرەبە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە  "تۆمەتبارەكە دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە هەڵساوە بە كونكردنی دیواری دوكانەكە و كۆمەڵێك مۆبایل و پارە و كەلوپەلی دیكەی بردووە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا، هەروەها سەرجەم كەلوپەلەكانیش رادەستی خاوەنەكەی كرانەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان