کوردستانی

نهێنی كۆبوونەوەكەی دوێنێی هەواری شار لە سلێمانی ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی كۆبوونەوەكەی دوێنێی هەواری شار لە سلێمانی ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

دوێنێ چوارشەممە، هەر یەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی كۆبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكە لە بارەی پرسی لامەركەزی شاری سلێمانی بووە، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا كراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەو بارەوە دەڵێت "لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باسی پرسی لامەركەزی سلێمانی لە رووی كارگێڕی و داراییەوە كراوە".

لە ماوەی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ لامەركەزی كردنی سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی پێكهێناوە و لەگەڵ تەواوی بەڕێوەبەرە گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبوونەتەوە و بڕیارە لە داهاتووشدا سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆك بكەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان