کوردستانی

ژنێك بە خنكاوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك بە خنكاوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

دوای چەند رۆژێك لە دیارنەمانی، ئەمڕۆ هەینی، تەرمی ئەو ژنە تەمەن 77 ساڵە دۆزرایەوە و نەخۆشخانەی ئیدارەی ڕاپەڕینیش زانیاری دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی راپەڕین هاتووە "پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی ( ئـ ، م ،ر) لەدایکبووی ساڵی 1943 دانیشتووی قەڵادزێ لەگەڕەکی راپەڕین لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کەسوکارەکە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "دواتر هێزەکانیان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن، بەڵام دوای دووڕۆژ گەڕان بەدوایدا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک تەرمەکەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە و دواتر هێزەکانیان لە پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ژاراوە ئاگادارکرانەوە و تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە".

 هەرووەها" بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو ژنە کەوتۆتە ناو ئاوی زێی بچوک و خنکاوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان