کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە.. هۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە.. هۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دوای دانیشتینی 7ی ئایاری 2020 کە بەمەبەستی پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمان بەڕێوەچوو پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ئەو گرژیی و ئاڵۆزییەی دروست بوو کۆنەبووەتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "هیج بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان".

لوقمان حەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە بەم زووانە پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای دانیشتنی 7ی ئایاری 2020 جۆرێک لە ئاستەنگ لە بەردەم دانیشتنییەکانی پەرلەمان دروستبووە، ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەکارهێنانی فراکسیۆنە کەمیننەکان، هەروەها کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانی لایەنەکانی لێکەوتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان جۆرە هەماهەنگییەک لە نێوانمان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، ئەمەش پێویستی بە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی نێوان حزبەکان هەیە بۆ دروستکردنی هەماهەنگی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان