کوردستانی

داوای بەدەمەوە چوونی بەپەلە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای بەدەمەوە چوونی بەپەلە دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەگەرچی بڕیاری راگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ دراوە، بەڵام لە مەرزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی شۆفێری تانكەرە ئێرانییەکان دێنە ناوەوەو مەترسیان دروستكردووە.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسیویەتی "هەرچەندە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەرچووە، بەڵام شۆفێری تانكەرە ئێرانییەكان لە مەرزەكانەوە دێنە ناوەوە و سوتەمەنی بۆ ناو شاری سلێمانی دەگوازنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەرچی زووە داواكاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی بێنە سەر خەت و رێگری لەو كارەساتە بکەن، كە یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا".

وتیشی "بە وتەی شۆفێری تانكەرەكان، بۆ هەر هاتنە ناوەوەیەك لە مەرزەكانەوە بڕی 200 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان