کوردستانی

تووشبوویەكی كۆرۆنا لەم ناوچەیە تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبوویەكی كۆرۆنا لەم ناوچەیە تۆماركرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی تووشبوونی هاوڵاتییەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزاكە راگەیاند.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای رایگەیاند "لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، شەوی رابردوو یەک تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو كەسە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵە و دانیشتوی چەمچەماڵە لە ئێستادا لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدایە".

ئەوەش لە كاتێكدا شەوی رابردوو ژنێكی بەتەمەنی دانیشتوی ناوچەكە كە پێش چەند رۆژێك بەهۆی نەخۆشیێكەوە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خەوێنرابوو دوای ئەوەی گیانی لە دەستدا، لە كاتی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆی دەركەوت تووشی ڤایرۆسەكە بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان