کوردستانی

خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگایەکی سەرەکی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگایەکی سەرەکی داخرا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندی ئیسڵاح و چەند گوندێکی دیکە سەر بە ناحیەی جەلەولا لە ناوچەی شێخ باوە دەستیپێکرد و رێگای جەلەولا داخرا لە دژی هەبوونی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەو ناوچانە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بۆ مەودا میدیا نێردراوە، دانیشتووانی گوندی ئیسڵاح و چەند گوندێکی دیکە سەر بە ناحیەی جەلەولا لە ناوچەی شێخ باوەی سەر بە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە خێمەیان هەڵداوە و تایەیان سووتاندووە رێگای جەلەولایان داخستووە دژی هەبوونی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە.

هەروەها، خۆپیشاندەران دەڵێن "رێگاکە چۆڵ ناکەن تا بەرپرسان داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکەن لە کەمترین کاتدا"، خۆپێشاندەران داوا دەکەن هێزی زیاتر بهێنرێتە ئەو ناوچانە بە مەبەستی رێگریکردن لە هێرشەکانی داعش بۆسەر هاوڵاتییانی ناوچەکە.

ئەم خۆپیشاندانەش دوای ئەوە دێت، بەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە گوندی ئیسڵاح باوکێک و سێ کوڕەکەی لەکاتی چوون بۆ باخەکەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان