کوردستانی

تەقینەوەیەك روویدا و 15 كەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەك روویدا و 15 كەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە گوندێكی سەر بە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆیەوە 15 كەس بوونە قوربانی، ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر تەقینەوەكە زانیاری ئاشكرا دەكات.

تەقینەوەكە لە مەیدانێكی ئاژەڵان لە شارۆچكەی تەل حەلفی سەر بە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان روویداوە و بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، هەشت هاوڵاتی كوشتووە و حەوتیش برینداربوون.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو تەقینەوە لە ناوچەیەك بووە كە لە دەست چەتەكان و گروپەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیایەو لە نێوان خۆیان بەردەوام شەڕدەكەن و ئەو تەقینەوەش لە نێوان ئەو گروپانە بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گروپ و چەتانەی سەر بە توركیا بەردەوام شەڕیانە لەسەر پارە و تاڵانی و دزی، هەركاتێك رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە، تەقینەوە و شەڕی قورس دەكەن و لە یەكتری دەكوژن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان