کوردستانی

تەقینەوەیەكی گەورەى خۆكوژی لەم شارەی كوردستان روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەكی گەورەى خۆكوژی لەم شارەی كوردستان روویدا
مەودا میدیا-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەقینەوەیەكی خۆكوژی گەورە لە شارێكی رۆژئاوای كوردستان روویدا و لە ئێستاشدا دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا ئەوەی زانراوە تەقینەوەكە خۆكوژی بووە و لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویداوە و هیچ ئاشكرانەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بە دڵنیایەوە كوشتن و برینداری لێكەوتووەتەوە بەڵام زانیاری لەبەردەست نییە و هێزەكانی ئاسایش دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە".

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ شەممە، تەقینەوەیەك لە گوندێكی سەر بە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان روویداو بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و برینداربوون و بە گوتەی ئەو ئەندامە ئەو تەقینەوەیە لە نێوان گروپ و چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا بووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان