کوردستانی

لە ماوەی 24 کاتژمێردا 8 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی 24 کاتژمێردا 8 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا-

 چوار کۆڵبەرێکی لە سنووری سەردەشت بریندار بوون و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بوونەتە قوربانی گەیشتە 8 کەس.

بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،دوێنێ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2020، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانەکانی کانی دینارانی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار, لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەرسەلان عەبدوڵڵایی، عوسمان ساڵحی، هاوبیر ئیبراهیمی، ئیبراهیم رەسووڵی" بریندا کراون.

هەروەها، رۆژی شەممەش بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کوێستانەکانی سەردەشت کۆڵبەریک بە ناوی "عومەر مەسلەحەتی" کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکە بریندا بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان