کوردستانی

تەندروستی سلێمانی هەواڵە دڵتەزێنەكەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی هەواڵە دڵتەزێنەكەی راگەیاند
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری بە خاكسپاردانی گیان لە دەستداوانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شەوەوە تا ئێستا سێ كەس لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاری بەخاكسپاردنی گیان لە دەستداوانی كۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شەوەوە تائێستا سێ تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر سێ تووشبووەكە دانیشتوی سلێمانین و تەمەنیان لە 50 ساڵ بەرەو سەرەوەیە و دەمانەوێت دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە خاكیان بسپێرین".

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تا ئێستا لە سلێمانی سەرو 30 كەس گیانیان لە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان