کوردستانی

لە سلێمانی خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

لە شاری سلێمانی بۆ ئیدانەكردنی شەهیدكردنی فەرماندەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان و داگیركارییەكانی توركیا لەباشوری كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێك بەڕێوەدەچێت.

یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە مەودا میدیای راگەیاند: "خۆپیشاندانەكە بۆ ئیدانەكردنی شەهیدكردنی قاسم ئەنگین ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكەیە، كە لە 27ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە برادۆست بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆكەكانی توركیاوە شەهید بوو."

وتیشی:" چالاكییەكە بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان و ژنانی گەنجی تێكۆشەر كاتژمێر 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی بۆ سەهۆڵەكەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هێرش و داگیركەرییەكانی  توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان ئیدانە دەكرێن."

 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان