کوردستانی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای نزیکەی 2 هەزار کەس ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای نزیکەی 2 هەزار کەس ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی گشتی بلی لە دەڤەری بارزان  رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی كەسێك وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ناحیەی بلێی قەزای مێرگەسۆر دەستنیشان كرا، پشكنین بۆ نزیكەی 2 ھەزار كەسی دیكە كراوە و ھەموو پشكنینەكان نێگەتیڤ دەرچوون و كەسیان ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی گشتی بلێ رایگەیاند "پاش دەستنیشانکردنی یەکەم تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەماندا لە رێکەوتی 24/5/2020 واتە یەکەم روژی جەژنی رەمەزان، لەبەرئەوەی ھاووڵاتییەکە سەرەدانی یەکێک لە گوندەکانی دەڤەرەکەمانی کردبوو، بووە ھۆی ئەوەی کە ھەریەک لە گوندەکانی ھوستان و رێشە و ھەسنەکا، کە دانیشتووانەکانیان بە بەرکەوتوو ئەژمار کران و لە ھەمان شەودا کەرەنین کران".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین و دۆزینەوەی بەرکەوتواندا، بە بەشداری دەیان تیمی راھێنراو بە بەشداری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و زورێک لە سەرۆک بەشەکان و پزیشک و ستافی نەخۆشخانەکەمان لە ماوەی چەندین روژی بێ پچڕان و لە سەریەک بە تایبەت لە سەرەتا رۆژەکانی کەرەنتین و دوا روژەکانیدا توانرا پشکنین بۆ زیاتر لە  1945  کەس ئەنجامبدرێت و سوپاس بو خوا گشت پشکنینەکان نەرێنی دەرچوون، واتە بێجگە لە یەکەم توشبوو کەسیتر ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوو". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان