کوردستانی

هێزێکی گەورە جوڵێنرا... دۆخەكە مەترسیدارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێکی گەورە جوڵێنرا... دۆخەكە مەترسیدارە
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران هێزو چەكی قورسی بەرەو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان جوڵاندووە.

میدیا كوردییەكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە "رۆژی هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران هێزێك كە پڕچەك و جبە خانە بووە، بەرەو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان جوڵێنراوە".

باسیان لەوەشكردووە "ئەو هێزە بەرەو شارەكانی شنۆ و بانە جوڵێنراوە و بڕیاریشە لە چەند شارێك سەربازگەو پایەگای نوێ دروست بكرێت و بڕیارەكەش لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران دەرچووە".

بە وتەی میدیاكان، جوڵاندنی هێز بۆ سنوری شارەكانی رۆژهەڵات ترسی لای هاوڵاتیانی ناوچەكە دروستكردووە.

مەودا میدیای پەیوەندی كرد بە ئەندامی یەكێك لە حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پشت ڕاستی هەواڵەكەی كردەوە و وتی "بەڵێ، سوپای پاسدارانی ئێران هێزی بەرەو ئەو دوو شارەی رۆژهەڵات جوڵاندووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان