کوردستانی

كەمتەرخەمی هێزە عیراقییەكان هۆكاری زۆرى هێرشەكانی چەكدارانی داعشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمتەرخەمی هێزە عیراقییەكان هۆكاری زۆرى هێرشەكانی چەكدارانی داعشە
مەودا میدیا-

بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە جەلەولا رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمی هێزە عیراقییەكان لە سنورەكان، هێرشەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش زۆربوون.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە جەلەولا بە مەودا میدیای راگەیاند"پێویستە هێزە عێراقییەكان زیاتر چاوكراوبن و بەر بەو هێرش و پەلامارانەی چەكدارانی داعش بگرن لە ناوچەكان و چیتر تاوانی لەو شێوەیە ئەنجام نەدەن".

وتیشی "بەهۆی نەبوونی پێشمەرگە لەو سنورانە، وایكردووە داعشەكان بە ئاسانتر ئەو هەلە بقۆزنەوە و هێرش بكەنە سەر هاوڵاتیان، سەرەڕای ئەوەی چەندین حاڵەتی رفاندن هەبووە".

ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو هێرش كراوەتەسەر دوو گوندی سنوری قەزای خانەقین و بەهۆیەوە حەوت كەس كوژراون و پێنجیش برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان