کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەغدا كۆبوونەتەوە.

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەتەوە و لە بارەی دۆخی ئەمنی و رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و كاریگەری لەسەر ئابووری عیراق گفتوگۆیان كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكراوەتەوە لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێک دادپەروەری كۆمەڵایەتی بھێنێتەکایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ھاریکاری نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم کرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش، تاوەکو ئارامی و ئاسایش بەرقەرار بێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی بەغدایان كردووە و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی عیراق ئەنجام بدەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان