جیهانی

بە ژمارە.. توركیا چەند چەكداری سوری ناردووەتە لیبیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ژمارە.. توركیا چەند چەكداری سوری ناردووەتە لیبیا
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، بەپێی نوێترین زانیاریەكانیان توركیا تا ئێستا زیاتر لە 16 هەزار چەكداری گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لایەنگری خۆی، ناردووەتە لیبیا بۆ پشتیوانی حكومەتەكەی فایز سەرراج.

روانگەی سوریا ئەوەشی خستووەتەڕوو" بەپێی زانیارییەكانیان كە لەناو لیبیاوە پێیان دراوە، تا ئێستا توركیا 16 هەزار و 500 چەكداری سوری لایەنگری خۆی ناردووەتە لیبیا، كە لەنێوانیاندا 350 منداڵی تێدایە كە تەمەنیان خوار 18 ساڵە".

ئەو روانگەیە ئاماژە بەوەشدەكات" تا ئێستا بەهۆی پێكدادانەكانی لیبیاوە زیاتر لە 480 لەو چەكدارانەی توركیا بۆ لیبیای ناردوون كوژراون، لەناو ئەو كوژراوانەشدا 30 منداڵ هەیە، هەروەها چەند سەركردەیەكی ئەو گروپانەش كوژراون".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان