جیهانی

خامنەیی هێرش دەكاتە سەر ئەمەریكا و ئيسرائيل

مەودا میدیا - سلێمانی |


خامنەیی هێرش دەكاتە سەر ئەمەریكا  و ئيسرائيل
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بوونی ئەمەریكا لە رۆژئاوای ئاسیا مایەی وێرانكاری و ماڵ وێرانی بووە بۆ هاوڵاتییان و هۆكاری نەهامەتییە، دەشڵێت، ئێمە وڵاتانی موسڵمان بە دۆستی خۆمان دەزانین.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران رایگەیاند "ئێران لایەنگری لە خەڵك و ئیدانەكردنی هەڵسوكەوتی دزێوی دەوڵەتی رەگەز پەرستی وەك ئەمەریكا دەكات، هەموو گەلانی موسڵمان بە برای خۆمان دەزانین".

باسی لەوەشكرد "ئەمەریكا بۆ رۆژئاوای ئاسیا مایەی ماڵوێرانی و نەهامەتی و نەبوونی ئەمنییەت بووە لەوێ، لەگەڵ وڵاتانی دژە ئیسلام هەمیشە لە شەڕدا بووین و دژیان دەوەستینەوە كە مەبەست لێی ئیسرائیل و ئەمەریكایە".

بەردەوام بەرپرسانی باڵای ئێران، لە گفتوگۆو كۆبوونەوەكان و كۆنفرانسەكاندا هێرش دەكەنە سەر ئەمەریكا و وڵاتی ئیسرائیل و بە داگیركارو خوێنرێژ ناویان دەبەن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان