جیهانی

هۆكاری بەهێزیی تەقینەوەكانی بەیرووت ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری بەهێزیی تەقینەوەكانی بەیرووت ئاشكرابوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن ئەو دوو تەقینەوەیەی بەیرووتی هەژاند، لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حزبوڵای لوبنانییدا روویانداوە، برێكی زۆر ماددەی تەقەمەنی مەترسیداری تێدابووە، ئەمەریكاش پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی لوبنان راگەیاند.

لەوبارەیەوە عەباس ئیبراهیم سەرۆكی ئاسایشی گشتی لوبنان بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە "بەهێزی ئەو تەقینەوانە بەهۆی چەند ماددەیەكی مەترسیداری تەقینەوەوە بووە ".

وتیشی " ئەو كۆگایە چەندین ساڵە تەقەمەنی تێدا هەڵگیراوە ، جەختیشی كردەوە تا لێكۆڵینەوە تەواو نەكرێت دەستی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێك راناكێشن ".

بەڵام بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی لوبنان كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە، بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە " ئەو كۆگایە زیاتر لە دوو هەزار و 700 تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیای تێدا بووە هەر ئەوەش وایكردووە كە تەقینەوەكان بەوشێوەیە بەهێز بن و ئەو هەموو قوربانییەی لێبكەوێتەوە".

لەلایەكی دیكەوە، مایك پۆمپیۆوەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند " وڵاتەكەی بە تەواوی پشتیوانی گەل و حكومەتی لوبنان دەكات و ئامادەی هەموو هاوكارییەكە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان