جیهانی

توركیا بەردەوامە لە ناردنی چەكدارانی سوری بۆ لیبیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بەردەوامە لە ناردنی چەكدارانی سوری بۆ لیبیا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، حكومەتی توركیا گروپێكی نوێی لە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناردووەتە لیبیا، ئەویش بۆ پاڵپشتی لە حكومەتەكەی فائز سەراج بەتایبەتیش بۆ شەڕی تەڕابلوس .
روانگەی سوریا ئەوەشی خستووەتەڕوو " ئەو گروپە نوێیەی نێردراون بۆ لیبیا لە 300 چەكدار پێكدێن و لە دوو رۆژی رابردوودا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە ".

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشداوە " تا ئێستا توركیا زیاتر لە 17 هەزار و 300 چەكداری سوری ناردووەتە لیبیا ، لەو ژمارەیەش 350 یان منداڵن و خوار تەمەنی 18 ساڵن ".

توركیا بۆ ناردنی ئەو چەكدارە سوریانە بۆ لیبیا، مانگانە بڕێك پارەیان دەداتێ و بەڵێنیشی پێداون رەگەزنامەی توركییان پێببەخشێت، وەك روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە.

ئەو روانگەیە راشیگەیاندووە " لە سەرەتای شەڕی لیبیاوە، شەش هەزار چەكداری سوری دوای ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ توركیا لە لیبیا تەواو بووە، گەڕاونەتەوە بۆ سوریا ".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان