جیهانی

ئەمەریكا چەند سزایەكی نوێ بەسەر حزبوڵادا دەسەپێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا چەند سزایەكی نوێ بەسەر حزبوڵادا دەسەپێنێت
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكی ئاشكرایانكرد، ئەمەریكا چەند سزایەكی نوێ بەسەر حزبوڵا و چەند بەرپرسێكی لوبنانی و بازرگان دا دەسەپێنێت، ئەویش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەو وڵاتە و لاوازكردنی حزبوڵا.

بەپێی هەواڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، كە لەچەند سەرچاوەیەكی بەرپرسی ئەمەریكی زانیارییەكانی وەرگرتووە، واشنتۆن چەند سزایەكی نوێی ئامادەكردووە تا بەسەر چەند بەرپرسێكی حكومەتی لوبنان و چەند بازرگانێكی ئەو وڵاتە و حزبوڵادا بیسەپێنێت، وەك ئەو بەرپرسە ئەمەریكیانە ئاماژەیان پێداوە ئەو سزایانەش لەپێناو بنەبڕكردنی گەندەڵی و لاوازكردنی هەژموونی حزبوڵایە.

وەك ئەو رۆژنامەیە روونیكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت وەك چۆن سزای بەسەر بەرپرسانی ئێراندا سەپاند و كاریگەرییەكانیشی دەركەوت، بەهەمانشێوە دەیەوێت چەند سزایەكی نوێ دژ بە چەند بەرپرس و بازرگانێكی لوبنانی لەگەڵ حزبوڵا بسەپێنێت.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكیانە، دەڵێن " ئەمەریكا دەیەوێت بەپەلە هەندێك هەنگاو بنێت تا ئەو هاوكارییانەی دوای تەقینەوە گەورەكەی بەیرووت دەدرێنە لوبنان حزبوڵا سودی لێ نەبینێت و بۆ بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە بەكاربهێنرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان