جیهانی

ئەنجومەنی ئاسایش قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە ئێران درێژ دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی ئاسایش قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە ئێران درێژ دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەكی بە ئێران درێژدەكاتەوە و ئەمڕۆش ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت، ئەمەریكاش لە هەوڵدایە پاڵپشتی زۆربەی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بەدەستبهێنێت.

لەسەر پێشنیازی ئەمەریكا، ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، رەزامەندی نیشاندا بە درێژكردنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە ئێران، بەڵام هەریەك لە روسیا و چین ناڕەزاییان نیشاندا بەرامبەر ئەو هەنگاوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەواوی بڕیارەكان لەوبارەیەوە یەكلا بكرێنەوە.

جێی ئاماژەیە دوای 13 ساڵ لە قەدەغەی فرۆشتنی چەك بە ئێران، مانگی 10ی ئەمساڵ ئەو وادەیە تەواو دەبێت، هەربۆیە ئەمەریكا لە هەوڵدایە پاڵپشتی زۆرینەی ئەنجومەنی ئاسایش بەدەستبهێنێت بۆ درێژكردنەوەی ئەو وادەیە بۆ چەند ساڵێكی تر.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان