جیهانی

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق بڕیاریدا
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت هێزەکانی ئەمەریکا لە ماوەیەکی کەمدا لە عیراق دەکشێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد تەنانەت هەندێک وڵاتی عەرەبی هەن کە لەوانەیە ئێوە باوەڕنەکەن بچنە گفتوگۆی ئاشتییەوە لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها باسی پەیوەندی خۆی و نێوان کازمیشی کرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ماوەیەکی نزیکدا هێزەکانمان لە عیراق دەکشێنینەوە"، هەروەها لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆی و کازمی وتی "پەیوەندی من و کازمی باشە و لەگەڵی دەسازێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەنانەت هەندێک وڵاتی عەرەبی هەن کە لەوانەیە ئێوە باوەڕنەکەن بچنە گفتوگۆی ئاشتییەوە لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ئامادەن رێککەوتن بکەن و لە داهاتوودا دەیبینن".

جێگای ئاماژەیە، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ بکەن لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و تەندروستی و ئاسایشی هەردوو وڵات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان