جیهانی

ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەبێت  1549 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 39 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند  "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 101 هەزار و 414 پشکنین ئەنجامدراون؛ 1549 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 39 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 1003 تووشبوو چاکبوونەتەوە 242  هەزار و 812 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیا چاکبوونەتەوە، هەروەها کۆی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 267 هەزار و 64 کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ  6284 بەرزبووەوە".
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان