کوردستانی

ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ  عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق سەردانی شاری هەولێر بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2020 عادل عەبدولمەهدی سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عیراق و ئەو رووداوانەی لەناوچەکە روویانداوە.

هەر لەو سەردانەدا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

مەترسییەکانی بەردەم سەرنەکەوتنی پرۆسەی ئاشتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

‎چەکدانانی پەکەکە و ئایندەیەکی ناڕوون

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

ژینگەدۆستی و گرنگییەکانی

لەلایەن گەلاوێژ غوڵام