عیراقی

هەناردەی ئێران بۆ عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەی ئێران بۆ عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
مەودا میدیا-

ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عیراق رایدەگەیەنێت هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی مانگی رابردوودا لە 950 ملیۆن دۆلارەوە بۆ دوو ملیار و 350 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە

سەید حەمید حوسێنی، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عیراق رایگەیاند "هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی مانگی رابردوودا لە 950 ملیۆن دۆلارەوە بۆ دوو ملیار و 350 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە، ئەمەش سەرووی دوو هێندەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو بەرزبوونەوە زۆرە، شتێكی ئاسایی نییە و پێدەچێت پەیوەندیی بە هەناردەی گازی سروشتییەوە هەبێت، لەوانەیە لە پڕ حیسابەكانی چەند مانگی رابردووی هەناردەی گاز كۆ كرابێتەوە و لەو مانگەدا خرابێتەڕوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان