عیراقی

بزووتنەوەی ناڕازیی عیراق و بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەران بەشداریی هەڵبژاردنەكەی عیراق ناكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی ناڕازیی عیراق و بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەران بەشداریی هەڵبژاردنەكەی عیراق ناكەن
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (زە نیو عەرەب) ئەو حزب و بزووتنەوانەی هەڵگیرسێنەری شۆڕشی بیست بوون لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق، سەرقاڵی تاوتوێكردنی پرسی بەشدارینەكردنن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پیشوەختەكەی عیراق ئەویش بەهۆی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكانەوە.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە یەكێكبوو لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەرانی ناڕازی، بەڵام لەئێستا داوای پاراستنی ئازادیی رادەربڕین و سیاسی دەكەن و بەپێچەوانەشەوە دەیانەوێت هەڵبژاردنەكە بایكۆت بكەن".

بەپێی راپۆرتەكەی زە نیو عەرەب "حزبی شیوعی عیراق بەدەم بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكەوە هاتووە و داوای ئازادیی تەواوەتی و پاكوبێگەردی هەڵبژاردنەكە دەكات".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان