عیراقی

کاتی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆشکی سپی وادەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی ئاشکراکرد و رایگەیاند، مستەفا کازمی لە 26ی تەمووزدا سەردانی ئەمەریکا دەکات.

جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی میوانداری مستەفا کازمی دەکات و لە سەردانەکەدا جەخت لە هەماهەنگی ستراتیجی و کاری هاوبەشی نێوا هەردوو وڵات دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانەی سەردانەکەدا، سەرنج دەخرێتە سەر پرسەکانی وەک پەروەردە، تەندرووستی، کولتوور، وزە و ئاووهەوا، هەروەها لە پرسە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بەتایبەت بۆ ریشەکێش کردنی داعش، ئەمەریکا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر دەکات.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان