عیراقی

هێرشکرایە سەر چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر سنووری عیراق-سوریا لیوایەکی حەشدی شەعبی لەلایەن چەند فڕۆکەیەکەوە بۆردوومانکرا.

 ئاژانسی روسیا تودەی لە هەواڵێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تەمووزی 2021 لیوای 14-ی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق-سوریا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکەوە کراوەتە ئامانج.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلێکی لیواکە کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی سوتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی رایانگەیاند، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەکانیان و ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج کە کەرەستەی خۆراکی تێدابووە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان