عیراقی

هێرشێکی داعش بۆسەر سوپای عیراق کوژراو برینداری لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشێکی داعش بۆسەر سوپای عیراق کوژراو برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەریی ئاسایشی ناحیەی کۆکز رایگەیاند، کاتژمێر 12:30ی خولەکی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر بازگەی حەلوان لەباکوری ناحیەی جەلەولا، بەو هۆیەشەوە چوار سەرباز کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر بازگەیەکی سوپای عیراق و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەووە لەو بارەیەوە شەماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەریی ئاسایشی ناحیەی کۆکز بە مەودا میدیای راگەیاند، سەرەتا چەکدارەکان لە کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو هێرشیانکردووەتە سەر بازگەکە و بەوهۆیەشەوە سەربازێکی سوپای عیراق کوژراوەو و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی روونکردەوە، کاتێک کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی تەندروستی گەیشتووتە شوێنی هێرشەکە بۆ بەدەمەوەچون و گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان جارێکی دیکە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی دیکە کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون، وتیشی، لە ئەنجامی هەردوو هێرشەکە چوار سەرباز کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

هاوکات شەماڵ عەبدولرەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بازگەکە سەربازانی فەوجی چواری سەر بە لیوای یەکی سوپای عیراقی تێدایە و سەرباری زیانە گیانییەکان، ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و هەمەرێکی سەربازی سوتاوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان