ئابووری

نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 83 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan