ئابووری

نرخی نەوتی خاو لە 94 دۆلار نزیک دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو لە 94 دۆلار نزیک دەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە حەوتی شوباتی 2022 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 92 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan