ئابووری

محه‌مه‌د سودانى: فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ 19 بانك ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د سودانى: فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ 19 بانك ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن

مه‌ودا میدیا-


سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ڵێت، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌توانن له‌ 19 بانكى تایبه‌ت مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "  فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن لە 19 بانکی تایبەت کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوەو کاردەکەن هەژماربکەنەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ناردنى پاره‌ به‌شێوه‌ى راستەوخۆ بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە تا تەواوبونی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فه‌رمانبه‌ران".

وتیشى "لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان وردبینی بۆکراوەو بەکاتی چارەسەری کێشەکەکراوەو پارەیان ۆ رەوانە دەکرێت بۆ مووچه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan