عیراقی
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق وه‌ڵامى ئێرانى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق وه‌ڵامى قسه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى دایه‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق،ئه‌وه خواستى خه‌ڵكى عیراقه.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكرده‌وه "وەزارەتی دەرەوە چاودێریی لێدوانەكانی ئیسماعیل بەقائی وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لەبارەی هەڵبژاردنی عیراق كرد و سەرسڕمانی خۆی بۆ ئەو لێدوانە دەردەبڕێت، كە بە دەمارگیر و دەستوەردانێكی روون و رەتكراوەی بۆ كاروباری ناوخۆی عیراق دادەنێت".
باس له‌وه‌شكراوه "پرۆسەی هەڵبژاردن بابەتێكی تەواو نیشتمانییە و راستەوخۆ په‌یوەندیی بە خواستی گەلی عیراق و دامەزراوە نیشتمانییەكانی هەیە، عیراق په‌یوەندیی هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێكانی لەسەر بنەمای رێزگرتنی سەروەریی یەكتر و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتان هەیە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "پارێزگاریكردن لە دراوسێتیی باش پێویست بە پابەندبوونێكی ورد بەو پرەنسیپانە و خۆبەدوورگرتن لە هەر لێدوانێك یان هەڵوێستێك دەكات كە پێشێلی سەروەریی عیراق بكات یان دەست بخاتە ناو كاروبارە ناوخۆییەكەیەوە".
ع
بیروڕا


