کوردستانی

شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ده‌ستكاری ده‌كرێت "پرۆژه‌كه‌ پێویستییه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌قامێكى سه‌ره‌كى ده‌ستكاری ده‌كرێت "پرۆژه‌كه‌ پێویستییه‌"

مه‌ودا میدیا-

له‌ شه‌قامى سه‌ره‌كى به‌رده‌م پارێزگاى سلێمانى رۆژانه‌ قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كى زۆر دروسده‌بێت و بووه‌ته‌ هۆى نیگه‌رانی زۆر له‌ لاى شۆفێران، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاردرا شەقامەكە فراوان بكرێت و لە سبەینێوە دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ى ئایارى 2024، شاهۆ عوسمان كەریم، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند "دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا لەلایەن پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، پێشنیاری فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگا، ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كرا، لەبەر گرنگی بابەتەكە بە پڕۆژەیەكی گرنگ، پێشنیاركراو خرایە پلانەوە بۆ جێبەجێ كردن، ئەویش فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی و دادگای سلێمانی و سایلۆ كۆنەكەیە، كە سایدێك فراوان دەكرێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ".

جێگری پارێزگار، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەكاربوون بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار كراو لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب