کوردستانی

رووداوێكی هاتوچۆ شەش برینداری لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتوچۆ شەش برینداری لێكەوتەوە
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی كۆكس بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا شەش كەس برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە"رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە ناحیەی كۆكس لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پیكاب و مازدا روویداوە و بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سەرجەم بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوەش لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan