کوردستانی

كۆمسیۆنى عیراق دوو بڕیارى ده‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنى عیراق دوو بڕیارى ده‌ركرد

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عیراق دوو بڕیاری دەرکرد یەکێکیان تایبەتە بەو دەنگدەرانی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە و دووەمیش پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئەنجومەنی کۆمسیارانی عیراق هاتووه‌ " ئه‌و بڕیارانه‌ یەکەمیان سەبارەت بە کێشەی پەنجەمۆری دەنگەرانی هەموو پارێزگاکانی عیراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە پەیوەندی بە دەنگدەرانەوە بکرێت و ئاگاداربکرێنەوە بۆ سەردانکردنی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران بە گوێرەی توانا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو دەنگدەرانی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە".

هه‌روه‌ها "بڕیاری دووەم سەربارەت بە دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، دەست بە تۆمارکردنی دەنگدەران بکرێتەوە".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan