ئابووری

خواست لەسەر نەوت رۆژانە بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خواست لەسەر نەوت رۆژانە بەرزبووەتەوە

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتى رێكخراوێكی نێودەوڵەتیی ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ له‌ ئەمساڵدا و رۆژانە گه‌شتووه‌ته‌ 1.1 ملیۆن بەرمیل"، پێشبینیش ده‌كات ساڵی داهاتوو خواست له‌ سه‌ر نه‌وت زیاتر بەرزببێته‌وه‌.

لە راپۆرتێكیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكردووه‌ "كۆی خواست لەسەر نەوت بۆ ئەمساڵ، رۆژانە 1.1 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕەكانی جیهان تایبەت بە نەوت زیادیكردووە، هەرچەندە بەپێی پێشبینییەكانیان خواست لەسەر نەوت 140 هەزار بەرمیل كەمتر بووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌و رێژه‌یه‌ش بەراورد بە پێشبینیەكانیان هێشتا كەم بووە، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی ئاستی چالاكییە پیشەسازییەكان و نەبوونی زستانێكی سەخت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی پێشبینییەكانیان، خواست لەسەر نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە رۆژێكدا دەگاتە 1.2 ملیۆن بەرمیل".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan