ئابووری

مردنی سەرۆككۆماری ئێران بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مردنی سەرۆككۆماری ئێران بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بەرزبووە و گەیشتە بەرزترین ئاست لەم مانگەدا.
 
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 32 سەنت بەرزبووەوە و یەك بەرمیلی بە 84 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا پێنج سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 
 
هەفتەی رابردوو بەهۆی گەشبینی بە بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەكارهێنانی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریكا و چین، دوای راگەیاندنی ئامارە ئابوورییەكانی ئەو دوو وڵاتە، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 1٪ و نرخی نەوتی سووكی تەكساس بەرێژەی 2٪ بەرزبووەوە

ئەمڕۆش گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران، یەكێك لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەردانی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ژاپۆن لەبەر نەخۆشكەوتنی شای سعودیە، هۆكار بوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و هەژاربوونی رەسەنایەتی

لەلایەن دێرین جەمال



News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان