کوردستانی

تای خوێنبەربوون ژنێك له‌ كه‌ركوك ده‌كوژێت"هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


تای خوێنبەربوون ژنێك له‌ كه‌ركوك ده‌كوژێت"هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

مه‌وددا میدیا-

بەهۆی نه‌خۆشى تای خوێنبەربوون ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ پارێزگاى كەركوك گیانی لەدەستدا، هاوكات به‌ مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش هەڵمەتێكی چڕ بۆ رشتنی دەرمان لە گوند و كێڵگەكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتەرنەری كەركوك ئاشكرایكردووه‌ "لە رێی پشكنینەكانەوە دەركەوتووە كە ئەو ژنە توشی تای خوێنبەربوون بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە".

ده‌شڵێت "ئەو ژنە تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای كەركوكە".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.سەباح نوری، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ڤێرتەرنەری فێركاری لە كەركوك ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "هەڵمەتێكی چڕ بۆ رشتنی دەرمان لە گوندەكان دەستپێدەكەن، بە تایبەت لە گوندی (مەقام) كە ئەو حاڵەته‌ی تێدا دەركەوتووە".

ئه‌و دكتۆره‌ راشیگه‌یاند "هۆشداری لەبارەی نەخۆشییەكە و رێگەكانی خۆپارێزی بڵاودەكەنەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan