کوردستانی

ئەمساڵ نزیكەی دوو ملیۆن خوێندكار بەشداری پرۆسەی خوێندن دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ نزیكەی دوو ملیۆن خوێندكار بەشداری پرۆسەی خوێندن دەكەن


مەدا میدیا-
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 یەك ملیۆن و 797 هەزار خوێندكار لە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم قوتابخانە حكومی و ئەهلییەكان بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەكەن.  

لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش كە 13 پەروەردەی شار و شارۆچكەكانی لەسەرە، لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەكان مامۆستایان لە رۆژی یەكی ئەیلول پەیوەندییان بە دەوامەوە كردووە، بەڵام تا ئێستا روون نییە كە ئایا دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر دەوامكردنی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن دەبێت یاخود نا. 

لە لایەكی تریشەوە مامۆستا عومەر ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەك بینای نوێی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكرێتەوە و دەخرێتە خزمەت پرۆسەی پەروەردە و خوێندنەوە، بەڵام تا ئێستا بە تەواوی روون نییە كە چەند لەو بینایانە بە تەواوی بۆ ئەمساڵ ئامادە دەبن".  

ئ پ 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان